کوردستانی

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی: هیچ توشبوویەكی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی: هیچ  توشبوویەكی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی وەزارەتی گواستنەوەى حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دانانی ئامێری پشكنینی كۆرۆنای  لە ناو فڕۆكەخانەی سلێمانیدا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانە روونكردنەوە لەسەر تۆماركردنی ئەو نەخۆشیە دەدات.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پشكنینی كۆرۆنا لە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامە و لە لایەن تیمێكی تەندروستی كە وەزارەتی تەندروستی دایناون بەردەوام پشكنین دەكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر گەشتیارێك لە دەرەوەی بێتە ناو فڕۆكەخانە لە لایەن ئەو تیمەوە پشكنینی بۆ دەكرێت بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی توشبوو یان گوماناوی لەسەر ئەو ڤایرۆسە نەبووە لە كاتی پشكنین و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە هیچ حاڵەتێك تۆمارنەكراوە".

باسی لەوەشكرد "تائەوكاتەی ڤایرۆسەكە بوونی هەبێت ئەو تیمە لەناو فڕۆكەخانە پشكنین بۆ هاوڵاتیانی بیانی و هەر هاوڵاتیەكی ناوخۆش دەكەن كه بگەڕێتەوە فڕۆكەخانە".
Qaiwan
Qaiwan