دۆزی ژن

نیگار دوای ئەوەی لەلایەن خوازبێنیکەرەکەیەوە دەڕفێندرێت دەستدرێژی دەکرێتەسەر و دەکوژرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیگار دوای ئەوەی لەلایەن خوازبێنیکەرەکەیەوە دەڕفێندرێت دەستدرێژی دەکرێتەسەر و دەکوژرێت
مەودا میدیا-

کچێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی نیگار ئەحمەد، دوای ئەوەی رەتیکردووەتەوە شوو بە هاوپۆلێکی سەردەمی زانکۆی بکات، رفێندراوە و دوای ئەوەی دەسدرێژی کراوەتەسەر کوژراوە.

 رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هەواڵێکیدا رایگەیاند "کچێکی خەڵکی کرماشان بەناوی (نیگار ئەحمەدی) دوای ئەوەی لەلایەن هاوپۆلێکییەوە، کە لە زانکۆ پێکەوەبوون رفێندراوە، دواتر کوژراوە، لە کاتێکدا چەندجارێک لەلایەن بکوژەوە خوازبێنیلێکراوە".

هەنگا و ئاماژەی بەوەشکردووە "نیگار ئەحمەدیی تەمەن 27 ساڵ، خوێندکاربووە و لە شاری ساری لە باکوری ئێران خوێندوویەتی، بەڵام لەلایەن کەسێک بەناوی سامان یاری، کە بە رەگەز تورکی ئازەرییە رفێندراوە و دەستدرێژی کراوەتەسەر، لەگەڵ ئەوەش کوژراوە".

بەپێی زانیارییەکان، دوو هاوڕێی بکوژەکە هاوکارییان کردووە تا نیگار ئەحمەدی بڕفێنن و دواتر سامان یاری بە تەنها کچە کوردەکەی کوشتووە، لە هەواڵەکەی رێکخراوی هەنگاوەدا ئەوەش هاتووە "موجتەبا ئەحمەدی باوکی نیگار یەکێک لە کەسە ناسراو و حکومەتییەکانی ناوچەکەیە، هەر لەسەرەتاوە وتوویەتی ئەم بابەتە بە هیچ شێوە نابێت بچێتە بەردەستی میدیاکان و تەنانەت ئیزنی نەداوە راگەیەندراوی مردنی بڵاوبێتەوە و رێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکەی بەشێوەیەکی شاراوە و بە بەشداری کەمتر لە 20 کەس لە گۆڕستانێکی ساری بەڕێوەچووه".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن