کوردستانی

25 هاوڵاتی دەست و قاچیان شكاوه

مەودا میدیا - سلێمانی |


25 هاوڵاتی دەست و قاچیان شكاوه
مەودا میدیا-

بەهۆی ئەو سەرماو بەستەڵەكەی سنوری قەزای پێنجوێنی گرتووەتەوە تەندروستی قەزاكە دەڵێت 25 هاوڵاتی دەست و قاچیان شكاوە.

لوقمان لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن به مەودا میدیاى رایگەیاند "بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی کە ڕووی لە ناوچەکە کردوەو ئەو بەفرو بەستەڵەکەی کەهەیە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا ٢٥ هاوڵاتی بەهۆی خزان و کەوتنەوە تووشی شکانی ئێسک و دەرچوون و درزو ئازار پێگەشتن بوون".

 ئەوەشی خستەڕوو "داوا دەکەین لەهاوڵاتیان بەتایبەت ئەوانەی بە تەمەن و منداڵن چاودێری وردتریان دەوێت زۆر بەوریایی هاتووچۆ بکەن و لەکاتی زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە تائەم شەپۆلە سەرماو بەفرە تێدەپەڕێت".

هەروەها وتی "یەكێك لەو حاڵەتانەی شكان بەهۆی ئەوەی شوێنەكەی حەساس بووە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر".
Qaiwan
Qaiwan