ئەدەب و هونەر

بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەتاتورک، ئۆرهان پاموک دەدرێتە دادگا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەتاتورک، ئۆرهان پاموک دەدرێتە دادگا
مەودا میدیا-

دادگایەکی تورکیا دۆسێی لێکۆڵینەوەی بۆ ئۆرهان پامۆک، براوەی خەڵاتی نۆبڵ کردەوە بە تۆمەتی ئەوەی سوکایەتی بە مستەفا کەمال ئەتاتورک و ئاڵای تورکیا کردووە.

تۆمەتەکەی دادگای تورکیا پەیوەندی بە کتێبێکی نووسەرەکەوە هەیە بە ناوی (شەوانی تاعون) گوایە لە کتێبەکەدا سوکایەتی بە پیرۆزییە نەتەوەییەکانی تورکیا کراوە.

پاموک پێشتر رایگەیاندبوو لە کتێبەکەیدا رووداوەکانی بە "رێز و سەرسامیی"ەوە بۆ سەرکردە ئازادیخواز و پاڵەوانەکانی مێژوو گێڕاوەتەوە.

لە سکاڵاکەدا کە لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە تۆمارکراوە، باس لەوەکراوە کە پاموک لە کتێبەکەدا خەڵکی هان دەدات بۆ سوکایەتیکردن و بێڕێزیکردن بە رەمز و سومبلەکانی نەتەوەی تورک.

لەبەرانبەردا ئۆرهان پاموک لەبەردەم داواکاری گشتی تورکیادا لە ئیستانبوڵ ئامادە بوو و تۆمەتەکەی رەتکردەوە.

پاموک دەڵێت "من بە هیچ شێوەیەک لە نووسینەکانمدا ئاماژەم بۆ مستەفا کەمال ئەتاتورک نەکردووە و سوکایەتیم پێ نەکردووە". 

ب.م
Qaiwan
Qaiwan