کوردستانی

سەرۆكی هەرێمى كوردستان لەگەڵ نوێنەری حزب و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی هەرێمى كوردستان لەگەڵ نوێنەری حزب و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی شوباتی 2020 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانیيەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوە.

كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان لە بارەی رەوشی عیراق و پرسی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق و دیاریكردنی محەمەد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی نوێ دەبێت.

هەروەها پێكهێنانی هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆ دەكرێت و نوێنەری لایەنە سیاسییەكانیش بەشداری كۆبوونەوەكەیان كردووە.
Qaiwan
Qaiwan