کوردستانی
سبەی تەنها مووچەی یەک وەزارەت دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دوای ئەوەی بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی رووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کرد حکومەت بڕیاریدا لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە پشووی فەرمی بێت ئەمەش بووە هۆی ئەوەی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی وەزارەتی پەروەردە دابەش نەکرێت دوا بکەوێت بۆ سبەی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کەوتووە، سبەی چوارشەممە 12ی شوباتی 2020 تەنها مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت، هەروەها رۆژی یەکشەممەش 16ی شوباتی 2020 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت و رۆژی دووشەممەش 17ی شوبات مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان خەرج دەکرێت.
دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران دەبێتە دوانزەیەمین مووچەی فەرمانبەران کەلەدوای لابردنی پاشەکەوتی مووچەوە دابەش دەکرێت.