کوردستانی

مەودا میدیا وردەکاری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا وردەکاری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی دەخاتەڕوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رۆژی 4ی شوباتی 2020 سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژووی لەسەر یاسای چاکسازی کرد و پەسەندیکرد پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت "دەبێت لە ماوەی پێنج مانگداحکومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەست بکات بە جێبەجێکردنی یاساکە".

سەرچنار ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی و ئیمتیازاتەکان بە ژمارە 2ی ساڵی 2020 پەسەندکراوە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 4 ی شوبات واژووی لەسەر کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم یاساییە خۆی ماددەیەکی تێدایە دەڵێت لە ماوەی 60 رۆژدا ئەم یاساییە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها لە ماددەیەکی دیکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لەدوای 90 رۆژدا ئەنجومەنی وەزیران دەبێت پەیڕەو دەربکات بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، واتە دەبێت لە ماوەی پێنج مانگدا حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەست بکات بە جێبەجێکردنی یاساکە".

سەرچنار ئەحمەد وتی "بەپێی ماددەیەکی دیکەی یاساکە دەبێت داواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە دەکەن لەگەڵ ئەوانەی کە رێگرن لە جێبەجێکردنی یاساکە".

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "لەدوای ساڵێک دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی خۆی بدات و بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات کە چەند داهات گەڕاوەتەوە، هەروەها پەرلەمانیش کە دەزگایەکی یاسادانانە لەگەڵیشدا دەزگایەکی باڵای چاودێریشە، بۆیە پەرلەمانیش چاودێری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان