کوردستانی
هاتنی وەرزی سەرما ئەرکی تیمەکانی رێگاوبان قورستر دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی چەند رۆژێکی شەپۆلێکی بەفر و باران بارین رووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە ئەمەش وایکردووە پلەکانی گەرما دابەزێت کەشوهەوا ساردبێت بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی رێگاوبانی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەکات تیمەکانمان بەردەوام لە ئامادە باشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووداوی نەخوازراو.
فواد حەمە باقی، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر لەسەرەتای هاتنی وەرزی سەرماوە ئێمە تیمەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون لە ئەگەری روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی باراینی بەفر و بارانەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "لە دوێنێوە رێگا سەرەکییەکانمان پاککردووەتەوە و خوێی تایبەت و لمان بەسەر شەقامە گشتییەکاندا بڕێژین بۆ ئەوەی نەی بەستێت".
فواد حەمە باقی وتی "خۆشبەختانە لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەداوە".
ناوبراو وتیشی "زۆرترین کارکردنی تیمەکانمان لەسەر رێگای پێنجوێن-سەیدسادق و پێنجوێن باشماخ بووە، هەروەها کار لە رێگەی شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە و بەردەم تونێلی پێشڕەویش کراوە".