گشتی

چۆنێتی لێنان و ئامادەکردنی گۆشتی قاز

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنێتی لێنان و ئامادەکردنی گۆشتی قاز
مەودا میدیا-

لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا گۆشتی قاز یەکێکە لەو جۆرە گۆشتانەی خواستێکی زۆری لەسەرە و بەتایبەت لە وەرزی سەرما و سۆڵەدا دەخورێت، واتە ئێستا کەشەکەی گونجاوە بۆ لێنان و ئامادەکردنی گۆشتی قاز.

کەرەستە پێویستەکان بۆ ئامادەکردنی
:

-گۆشتی قاز
-سەلکێک پیازی جنراو
-کەوچکێکی بچوک زەنجەفیلی هاڕاو و ئاڵەتی رەش
-نیو کەوچک هێڵ و مێخەک و دارچینی بەپێی ئارەزوو
-چەند گەڵایەکی غار
-خوێ بەپێی ئارەزوو
-ئاو

ئامادەکردنەکەی:

-سەرەتا گۆشتەکە دەکرێت بە چەند پارچەیەکەوە و بەجوانی دەشۆرێتەوە.

-دەخرێتە مەنجەڵێکەوە و پیاز و خوێکەی تێدەکرێت، لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دادەنرێت تا ئاوەکەی هەڵدەچنێت و کەمێک سوور دەبێتەوە.

-بەهارات و کەرەستەکانی دیکەی تێکەڵ دەکرێت و بۆ ماوەی پێنج خولەک لەسەر ئاگرێکی هێواش دەبێت، دواتر ئاوەکەی تێدەکرێت و گڕی ئاگرەکەی بۆ زیاد دەکرێت.

-لەدوای کوڵان و خەست بوونەوەی لەسەر ئاگر دادەگیرێت و لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن