جیهانی

سەرۆكی وڵاتێك دەبرێتە بەردەم دادگای لاهای

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی وڵاتێك دەبرێتە بەردەم دادگای لاهای
مەودا میدیا-

سەرۆكی پێشوی سودان عومەر بەشیر بەهۆی تاوانی جەنگ بەرانبەر بە هەرێمی دارفۆر دەبرێتە بەردەم داگای لاهای بۆ دادگاییكردن.

عومەر بەشیر سەرۆكی لەسەر كارلابراوی سودان دوای ئەوەی بەهۆی گەندەڵیيەوە لە سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە لابرا لە دادگایەكی ناوخۆی وڵات دادگایی كرا بە تاوانی گەندەڵی و پێكەوە نانی سامانی دەوڵەت.

هەروەها بڕياره عومەر بەشیر بە تاوانی جەنگ و كوشتن لە هەرێمی دارفۆر، لەلایەن دادگای نێودەوڵەتی لاهای دادگایی دەكرێت.

ساڵی رابردوو عومەر بەشیر سەرۆكی سودان دوای ئەوەی لەسەر دەسەڵات لابرا دواتر لە ناو نوسینگەكەی دەست بەسەر بڕێكی زۆر پارە گیرا كە ملیۆنان دۆلاربوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان