گشتی

چۆنێتی لێنان و ئامادەکردنی گۆشتی قەل

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنێتی لێنان و ئامادەکردنی گۆشتی قەل
مەودا میدیا-

لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا گۆشتی قەل یەکێکە لەو جۆرە گۆشتانەی خواستێکی زۆری لەسەرە، بەتایبەت لە وەرزی سەرما و سۆڵەدا دەخورێت، واتە ئێستا کەشەکەی گونجاوە بۆ لێنان و ئامادەکردنی گۆشتی قەل.

چۆنییەتی لێنانی گۆشتی قەل ئەگەر بتەوێت ئاوی تێدا بمێنێت چونکە بەشێک لە خەڵکی حەزیان بە ئاوی قەل(فروجاوی قەل) هەیە.

قەلەکە جوان دەشۆریتەوە پاشان کەوچکێک ئاردی پێوەدەکەیت و دوای 10 دەقیقە دووبارە دەیەشۆریتەوە و دەیخەیتە سەر ئاگر تا بەو ئاوەی خۆیەوە رەنگی دگۆڕێت(هەڵدەکزێت) دواتر ئاوی گەرمی تێبکە و پاشان ئەم پێکهاتانەی تێبکە:

-سەلکێک یان زیاتر پیازی تێدەکەیت.
- چەند گەڵایەکی غاری تێبکە.
-کەمێک زەنجەفیل.
-دوو دەنک حێل.
-دوو کەوچک ئاڵەتی رەش.
-دوو یان سێ پارچە دارچینی.

پاشان لێدەگەڕێیت تا بە جوانی دەکوڵێت و ئاوەکەی خەست دەبێتەوە، دواتر ئامادەدەبێت بۆ خواردن.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن