جیهانی
لە هەڕەشەکردن بەردەوامە و ئەردۆغان دەڵێت: سوپای سوریا لە ئیدلب دەردەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری تورکیا باس لەوە دەکات دەتوانین تا کۆتایی ئەم مانگە سوپای سوریا لە ئیدلب دەربکات و لە هەموو شوێنێکی سووریا هێرشبکاتە سەر رژێمی سوریا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی وتوە "سوریا و روسیا لە هێرشەکانیان بەردەوامن و ئێمەش بێ دەنگ نابین بەرامبەر هیچ پێشێلکارییەک".
ئەردۆغان دەڵێت "تا کۆتایی ئەم مانگە سوپای سوریا لە ئیدلب دەردەکەین".
دەشڵێت "سوپای سوریا لە ئیدلب کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و تورکیا هەموو شتێک دەکات تاوەکو سوپای سوریا لە ئیدلب دووربخاتەوە".
میلیشیاکانی سوریا بە هاوکاری سوپای تورکیا هێلیکۆپتەرێکی سوپای سوریایان خستە خوارەوە و بەهۆیەوە هەردوو فڕۆکەوانەکە مردن.
پێشتر لە هێرش و بۆردومانەکان، چەند سەربازێکی تورکیا و سوریا کوژرا بوون و سوپای سوریاش بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی.