جیهانی
ئێران... هەزار و 370 كرێكار گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی ٩ مانگدا نزیكەی هەزار و 370 كرێكار لە سەرتاسەری ئێران گیانیان لەدەستداوە و رێژەكەش بەراورد بەساڵی رابردوو زیادی كردووە.
حامید نائیجی، بەڕێوەبەڕی پەیوەندییەگشتییەکان و کاروباری نێونەتەوەیی ڕێکخراوی پزیشکیی یاسایی رایگەیاندووە "ئەو كرێكارانەی لەماوەی 9 مانگدا لە ئێران لە تەواوی شارەكان و ناوچەكان گیانیان لەدەستداوە هەزار و 363 كرێكارە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "لەو ژمارەیە بەشی زۆریان لەرەگەزی نێرن كە هەزار و 369 كرێكارە و تەنیا شەش كرێكاریان ژن بوون".
باسی لەوەشكردووە "ژمارەی ئەو كرێكارانەی كە لەسەر كار برینداربون 21 هەزار و 896 كرێكار بوون، لەو ژمارەیەش تەنها هەزار و 45 كرێكاریان ژن بوون".
تارانی پایتەخت زۆرترین گیانلەدەستدانی كرێكاری تێدابووە بە 339 حاڵەت، دوای ئەوە مازندەران بە 82 حاڵەت و خۆراسان بە پلەی سێیەم بە 77 حاڵەت.