کوردستانی
باڵەخانەیەکی حکومی ئاگریگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگرێک لە ناو بینای ئەنجومەنی دادوری کەوتووەتەوە، لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، دەشڵێت "ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
ئەمڕۆ شەممە 18ی كانوونی یەكەمی 2021 سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ لە ناو یەكێك لە ژورەكانی باڵەخانەی ئەنجومەنی دادوەری ئاگركەوتووەتەوە، لەئێستاشدا تیمەكانمان سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن".
ئاماژەی بەوەشكرد "خۆشبەختانە ئاگرەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها ژورێك سووتاوە كە هەندێك كەلوپەلی تێدابووە".
سەبارەت بە هۆكاری رووداوەكە ش وتی "لەئێستادا دوكەڵێكی زۆر هەیە لە باڵەخانەكەدا لە دوای تەواوبوونی تیمەكانمان لێكۆڵینەوەی پێویست دەكەن بۆ زانینی هۆكاری ئاگرەكە".
ر. ئ

بیروڕا