کوردستانی

لە هەڵەبجە دوو ژن کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەڵەبجە دوو ژن کوژران
مەودا میدیا-

ئەمشەو تەرمی دایک و کچێک لە ماڵێکی گەڕەکی باخی میر لە شاری هەڵەبجە بە کوژراوی دۆزرانەوە و لەئێستادا تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادوەریی هەڵەبجە کراون.

ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی کێشیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک دەستڕێژی گوللەی لە ژن و کچەکەی  خۆی کردووە و پاشان هەڵهاتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رووداوەکە کاتژمێر 7:20 خولەکی ئێوارە بووە و دایکەکە تەمەنی 54 ساڵ و کچەکەش تەمەنی 17 ساڵە و ئاسەواری گوللە بە جەستەیانەوە بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکان هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردن و رادەستکردنی تۆمەتبارەکە بە دادگا چڕکردووەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan