گێتی
بەریتانیا 80 کۆچبەر زیندانی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
 
            مەودا میدیا-
کۆچی هاوڵاتییانی ئاسیایی و ئەفریقی بەرەو بەریتانیا و وڵاتانی تری ئەوروپی بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵەکان بۆ رێگری لە کۆچبەران چڕکراوەتەوە و هەر کۆچبەرێک بچێتە بەریتانیا زیندانی یان دیپۆرت دەکرێتەوە.
رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند "دوای گەیشتنیان بە خاکی بەریتانیا 80 کۆچبەری کورد لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراون و گوستراونەتەوە بۆ زیندان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مەرجی پۆلیسی بەریتانیا بۆ ئازادکردنی کۆچبەرە کوردەکان گەڕانەوەیانە بۆ فەڕەنسا بە پێچەوانەوە لە زیندان دەمێننەوە".
ب ح

بیروڕا