کوردستانی

ئاماری قوربانییەکانی شەڕەکەی تاسڵوجە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری قوربانییەکانی شەڕەکەی تاسڵوجە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك و برینداربوونی دوو كەسی دیكە لە گوندی كێلەسپی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە و هێزی تایبەتی بارەگا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد .

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد "رۆژی 17/12/2021 لە گوندی كێلەسپی سەربە پارێزگای سلێمانی بەهۆی رووداوێكەوە سێ هاوڵاتی برینداربوون و یەكێك لەو هاوڵاتییانە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و دادوەر فەرمانی دۆزینەوە و دەستگیركردنی بۆ چوار تۆمەتبار دەركرد".

باسی لەوەشكرد "پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەماوەیەكی كەمدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە و بەهاوكاری مەفرەزەكانی هێزی تایبەتی بارەگای  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیر بكرێن ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران ( ج ، أ ، ر  لەدایكبووی 1990، أ ، ر ، ح  لەدایكبووی 1965، ك ، ه ، ر لەدایكبووی 1978 و ر ، ر، ح لەدایكبووی 1960) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan