عیراقی
هێرشی مووشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشکرای کرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەی سەوزی بەغدا رووبەڕووی هێرشێکی مووشەکی بووەتەوە، دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی تووشی زیان بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند "ناوچەی سەوزی بەغدا رووبەڕووی هێرشێکی مووشەکی بووەتەوە، هێرشەکە بە دوو مووشەکی جۆری کاتیۆشا بووە و یەکێکیان بەرلەوەی بکەوێتە خوارەوە تەقێنراوەتەوە، مووشەکی دووەمیان لە ناو مەیدانی بۆنەکانی ناوچەی سەوز کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی بەرکەوتوون".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "هێزە عیراقییەکان لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە، هەروەها لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە بۆ زانینی ئەو شوێنەی مووشەکەکەی لێوە ئاراستە کراوە".

س،ر