کوردستانی

"هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت لە کارەکەی بەردەوام نابێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت لە کارەکەی بەردەوام نابێت"
مەودا یدیا-

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاراستەی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کردووە و هۆشداری دەدات هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت ئەوا لەدوای 1/ 1 / 2021 ناتوانێت دەوام بکات.   
  
لە نووسراوەکەدا کە واژۆی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی ھەرێمی لەسەرە و 15ی کانوونی یەکەمی2021 دەرکراوە، ئاراستەی ھەریەک لە ئەنجومەنی شورای ھەرێم، سەرۆکایەتیی دەستەی سەرپەرشتیاری داد، سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگای دادوەریی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فەرمانگەکانی داد کردووە.   
  
ئاماژە بەوەشکراوە "ھەر فەرمانبەرێک تا سەری ساڵی نوێ ڤاکیسنی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت لە کارەکەی بەردەوام بێت"، بەگوێرەی نوسراوەکە "هەر لە دوای ئەو وادەیە، ھیچ ھاوڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بە مەبەستی راییکردنی مامەڵە، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین".   
  
باسی لەوەشکردووە "پێویستە تا 1ی کانوونی دووەمی 2021، فەرمانبەرانی ھەردوو راژەی شارستانی و سەربازیی ڤاکسین وەربگرن و بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای تەندروستیی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت (قـانون إنضباط مـوظفــي الـدولــة) مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت". 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan