کوردستانی

لافاو بەرهەمی گەنمی جوتیاران لەناودەبات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لافاو بەرهەمی گەنمی جوتیاران لەناودەبات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهۆی باران بارینی چەند رۆژی رابردوو کە بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەند شوێنێک یەکێک لەو شوێنانەش ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک بوو بە تایبەت بەهۆی لافاوەوە لە گوندی قەیەباشی ئەو ناحیەیە 850 دۆنم زەوی جوتیاران زیانیان بەرکەوتووە.

باخەوان حاجی جەوهەر، جوتیار لە گوندی قەیەباشی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەو لافاوەوە زیانێکی زۆرمان پێگەیشتووە، چونکە ئاوی ناحیەی قوشتەپەش رشایە سنوورەکەی ئێمە لای ئێمەش ئاوەکە دەرناچێت، بۆیە زیانی گەیاند بە زەوی جوتیاران".

باسی لەوەشکرد "بەهۆی ئەو لافاوەوە جوتیارمان هەیە 15 بۆ 20 ملیۆن دینار زیانی بەرکەوتووە، مزەخەکان لەکار کەوتوون و مرەشەکانیان ئاو بردوویەتی، بۆیە ئەمساڵ بەرهەمی گەنمان نابێت، چونکە هەمووی ئاو بردوویەتی".

ئەو جوتیارە وتی "داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق قەرەبووی ئەو جوتیارانە بکاتەوە کە بەهۆی ئەو لافاوەوە تووشی زیان بوون".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەوتووەوە بەهۆی زۆری بارانەکەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروستبوو و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan