کوردستانی
لێدوانی حکومەتی هەرێم لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ ساڵی داهاتوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا رایدەگەیەنێت ناردنى 200 ملیار دیناره‌که بۆ ساڵى داهاتووش به‌رده‌وام دەبێت ئاماژە بەوەشدەکات ئه‌گه‌ر هاتوو پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2022 له عیراق پەسند نه‌کرا، ئه‌وه به‌پێى یاسا جێبەجێکردنی بڕگه و ماده‌کانى نێو پرۆژە یاسای 2021 بۆ ساڵى داهاتوو به‌رده‌وام دەبێت.
فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى راگه‌یاند "له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى که له پرۆژه‌یاساى بودجەدا له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا کراوه، ناردنى 200 ملیار دیناره‌که بۆ ساڵى داهاتووش به‌رده‌وام دەبێت، چونکه ئه‌م بابه‌ته به‌پێى یاساى ئیدارى و مالى بۆ هه‌موو عیراق و هه‌رێمى کوردستانیش رێکخراوه.''

ئاماژەی بەوەشکرد "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هات و پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2022 له عیراق پەسند نه‌کرا، ئه‌وه به‌پێى یاسا، جێبەجێکردنی بڕگه و ماده‌کانى نێو پرۆژەیاسای 2021 بۆ ساڵى داهاتوو به‌رده‌وام دەبێت، بۆیه به‌م پێوه‌ره حکومه‌تى عیراق له ناردنى بڕه پاره‌که به‌رده‌وام ده‌بێت".
س،ر
س،ر
بیروڕا