کوردستانی

هەولێر شەوێکی مەترسیدار بەڕێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر شەوێکی مەترسیدار بەڕێدەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە لە هەندێک ناوچە بە تایبەتی شاری هەولێر و بەرگریی شارستانی ئەو شارەش دەڵێت "تیمەکانمان لە ئامادەباشیدایە".

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر لە ئامادەباشی تەواوداین بۆ دروستبوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بەهۆی باران بارینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکانمان لە هەشت بنکە لە دەرەوەی شار و هەشت بنکە لەناوشار لە ئامادە باشی تەواوداین، هەروەها هەر مەترسییەک هەبێت لە هەر ناوچەیەک ئێمە ئاگاداری هاوڵاتییانی ئەو شوێنە دەکەینەوە".

هەروەها لای خۆشییەوە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو داوا لە دانیشتووانی ناحیەکە دەکات ئەمشەو ئاگاداربن و نەخەون، چونکە تاوەکو کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیان مەترسیی روودانی لافاو هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات "ئەوانەی خانووەکانیان دوو نهۆمە، لە نهۆمی دووەمی خانووەکانیان بخەون".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو لافاو لە هەولێر دروستبوو ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی 12 کەس و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan