گشتی

پێویست دەکات بەیانیان ئۆتۆمبێل گەرمبکەیت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێویست دەکات بەیانیان ئۆتۆمبێل گەرمبکەیت؟
مەودا میدیا-

یەکێک لەو نەریتانەی ھەموو بەیانییەکی سارد تووشی دەبێت، ئۆتۆمبێلەکەت گەرم بکە، ئینجا بڕۆیت، ئەندازیارێکی میکانیکی راستی ئەو کردارە روون دەکاتەوە.

ئەندازیاری میکانیکی لەتاقیگەی نیشتمانی ئیلینۆی (چیاتی) لەچاوپێکەوتنێکدا پرسی گەرمکردنی مەکینەی روونکردەوەو دەڵێت "گەرمکردن نەک ھیچ سوودێکی نییە، بەڵکو خراپیشە، ئەوە جگە لە بەفیڕۆدانی کات‌ و سووتەمەنی".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئاوو ھەوای سارددا، بەنزین چڕتر دەبێت و بەشێکی زیاتری پێویستە بۆ ئەوەی پستۆنی مەکینە بتوانێت دوای سوتاندنی ھەمان ھێز دروست بکات، بەشێکی زۆرتری بەنزین رۆنی دیوارەکانی ناوەوەی مەکینەکە زیاتر دەتوێنێتەوە و ھەندێ شوێنی پێویست رۆنیان لێ نامێنێت یان کەمدەکات، ئەوەش بۆ مەکینە خراپە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، باشترین بڕیار راستەوخۆ رۆیشتنە، بەڵام بەپێلێنانێکی نەرم بەسکلێتەری بەنزین، ئەوەش وادەکات لەماوەی کەمتر لەیەک خولەکدا مەکینە بێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بەڵام بە (گەرم کردن) چەندین خولەکی پێویستە.

چاوپێکەتنەکە، لەلایەن Kurd Fox ەوە بڵاوکراوەتەوە و لەدرێژەیدا دەڵێت: وەک ئەو شارەزایەی میکانیک روونیکردۆتەوە، گەرمکردن بۆ پاوەری سوکانیش سوودی نییە، چونکە سوکان ھەتا نەسوڕێنرێت، دەنگە دەنگەکەی لێ ناڕوات، ئەو گریمانەش ھەڵەیە لە ساڵانی حەفتا و ھەشتاکاندا دروستبووە، چونکە ئەوکات ئۆتۆمبێلەکان مەکینەیان کابرێتەر بوو، ئێستاش ئەگەر ھی تۆ کابرێتەرە گەرمی بکە، بەڵام ئەوانەی تر سیستمێکی کارەبایی ھەیە، کە لەسەرمادا بەنزین زیاتر دەنێرێتە پستۆنەکە، دەستپێکردنی کێشەکەش لەوێوەیە.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە