کوردستانی

ژن و پیاوێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژن و پیاوێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەتۆمەتی دزیکردن لە دوو رووداوی جیادا ژن و پیاوێک دەستگیردەکەن.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  رایگەیاند "پاش ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك شوێن كارمه‌ندێكی‌ بانك ده‌كه‌وێت كه‌ عه‌لاگه‌یه‌كی‌ پێبووه‌و تۆمه‌تبار وایزانیوه‌ پاره‌یه‌، پاش دابه‌زینی‌ كارمه‌نده‌كه‌ به‌كارێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌دوكانێك، له‌و كاته‌دا تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزینی‌ عه‌لاگه‌كه‌ جامی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌شكێنێت، له‌و كاته‌دا مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ن، ج، ق) و له‌دایكبوی‌ 1962و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عه‌ره‌به‌، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراوه‌".

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌و پاش وه‌رگرتنی‌ فه‌رمانی‌ دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ند جارێك له‌سوپه‌رماركێتی‌ چوێسه‌ دزیكردووه‌، پاش سود وه‌رگرتن له‌كامێراكانی‌ چاودێری‌ توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بناسرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ن، ن، ج)و له‌دایكبوی‌ 1980و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عه‌ره‌به‌، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراوه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان