کوردستانی

کادرێکی یەکێتی: مەسرور بارزانی بە ھەڵەدا برا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کادرێکی یەکێتی: مەسرور بارزانی بە ھەڵەدا برا
مەودا میدیا-

کادرێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە نووسینێکدا باس لەوەدەکات کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهەڵەدا براوە لەوەی کە دیزاینی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی زێدەرۆیی گەورەی تیاکراوەبۆ بەرژەوەندی گیرفانی چەند کەسێک.

رێکەوت زەکی، کادری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "لەبابەتی شەقامی 100 مەتریدا لەکۆبونەوەیەکی دولایەنەی بچوککراوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ، بەگوێی سەرۆکی حکومەتدا دراوە کە دەرخستەو دیزاینی شەقامی 100 مەتری زێدەرۆیی گەورەی تیاکراوەبۆ بەرژەوەندی گیرفانی چەند کەسێک... تاگەیشتە ئەوەی بەناراستەوخۆو بەناوی سەرۆکی حکومەتەوە بەیاننامە دەرکرا کە ئەو نرخەی بۆ شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانراوە چوارقاتە بەرامبەر ھەولێرو 605 ملیۆن دۆلار زیاترە بۆ ھەر کیلۆمەترێک".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای پرس و راوێژ کەسانی شارەزای ئەندازیاری سەرۆکی حکومەت تێدەگەیەنن کە وانییەو ئەو پێوەرو بەراوردکاریە نازانستیەو ھەلەیە".

زەکی نووسیوشیەتی  "مەبەست لەم بەھەلەدا بردنە تەنیا پەیوەندی بەشەراکەت و بزنسەوە ھەبووە، ئەگەرنا چۆن دواتر سەرۆکی حکومەت بریاردەدات پرۆژەکە وەک خۆی جێبەجێبکرێت لەکاتێکدا بەپێوەرەکەی پێشتر، بۆ ھەر ٣٣ کیلۆمەترەکەی قۆناغی یەکەم زیاد لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار زیاتر نوسراوە!!! کەواتە چۆن سەرۆکی حکومەت دوای ١٠ رۆژ بە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار زیادە قایل دەبێت ئەگەر ھەلەی پێنەکرابێت!! ئەسلی بابەتەکەش ھەول و دەستێک بوو بۆ وەرگرتنی پشک!!".

ئەم نووسینەتی رێکەوت زەکی دوای ئەوەدێت دوێنێ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ىڕیاریدا بە جێبەجێکردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریدا لە نزیکترین کاتدا، هەروەها گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان پێشوازی لە بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت کرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان