گشتی
ئەو پڵنگەی لە دهۆک دوو هاوڵاتی بریندارکرد بە بێهۆشکراوی گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنێ لە گوندێکی نزیک ناحیەی باتیفای سەر بە پارێزگای دهۆک پڵنگێک دوای ئەوەی دەبێت بە تەڵەوە دوو هاوڵاتی بریندار دەکات، ئەمڕۆ لە رێگەی دەرزی بێهۆشکەرەوە گیرا.

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمڕۆ پینجشەممە ئەو پڵنگەی دوێنی کەوتبووە تەڵەیەكەوە و دواتر هەڵهات، لە گوندی زرێزەی سەر بە ناحیەی باتیفا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن رێکخراویکی ئاژەڵانەوە بە هاوکاری هێزەكانی دارستان و ژینگە بەلێدانی دەرزی بێهوشکەر بە زیندوویی گیراوە.
هەر بە پێی زانیارییەکان بەهۆی تەڵەكەوە پڵنگەكە پێی لای راستی برینداربووە و خەریکی چارەسەرکردنین و دەگوازرێتەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان لە دهۆک، دوای چارەسەر کردنی دەگەڕێندرێتەوە ناو سروشتی ناوچەکە.
دوای ئەوەی بەر لە چەند رۆژێك 25 سەرمەڕی هاوڵاتییەكی گوندی زرێزە لەناوچوون و خوران، هاوڵاتییەكە وایزانیووە پەلامارەكە لەلایەن گورگەوە ئەنجامدراوە، بۆ ئەو مەبەستە تەڵەیەكی داناوە و دوای سێ رۆژ ئەو پڵنگە كەوتە ناو تەڵەكەوە، دواتر ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی گوندەكە بۆ كردنەوەی تەڵەكە چوونە شوێنەكە، پڵنگەكە دوو هاوڵاتی برینداركرد و دواتر هەڵهات، تا ئەوەی ئەمڕۆ گیرا.

ر. ئ.