گشتی

خانمێکی کورد دەبێتە وەزیری داد و ئاسایش لە هۆڵەندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانمێکی کورد دەبێتە وەزیری داد و ئاسایش لە هۆڵەندا
مەودا میدیا-

دیلان یەشیلگوز-ی ته‌مه‌ن 44 ساڵان، كه‌ خانمە کوردێكی باکووری کوردستانە ده‌بێته‌ وەزیری داد و ئاسایش لە حکومەتی نوێی هۆڵەندا.

به‌پێی میدیاكانی هۆڵەندا، دیلان یەشیلگوز كه‌ خه‌ڵكی شاری دێرسیمی باکووری کوردستانە و نیشتەجێی هۆڵەندایە له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی مارک روتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ده‌بێته‌ وه‌زیری داد و ئاسایش.

دیلان یەشیلگوز سه‌ر به‌ پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی (FFD)یە و پارته‌كه‌ی به‌شدارێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ كابینه‌ی نوێی مارک روتە و بڕیاره‌ 10ی مانگی 1ی 2022 ده‌ستبه‌كاربێت.

دیلان یەشیلگوز، لە 18ی حوزەیرانی 1977 له‌ خێزانێكی بە بنەچە کوردی شاری دێرسمی باکووری کوردستان له‌دایكبووه‌، ئه‌و هه‌ر لە منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ هۆڵەندا و له‌ نێوان ساڵانی 2014 تا 2017 بووه‌ته‌ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی ئەمسته‌ردام.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن