کوردستانی

پارێزگاری هەولێر پەیامێک ئاراستەی شاری سلێمانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری هەولێر پەیامێک ئاراستەی شاری سلێمانی دەکات
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر پەیامێک ئاراستەی شاری  سلێمانی دەکات و دەڵێت "سلێمانی بەتەنها بۆ هەولێر دەستە خوشک نییە، ئێمە دوانەیەکین بەبێ یەکتر لاواز و بێهێز دەبین".

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە پەیامەکەدا دەڵێت "لێرەوە لە هەولێری دێرینەوە پەیامی ئاشتی و تەبایتان بۆ دەنێرین و لە ناخی دڵمانەوە پێتان دەڵێین بەقەد قەڵا و منارە و خانەقا و تەیراوە خۆشەویستیمان هەیە بۆ سەرچنار و گۆیژە و عەلی ناجی و هەوارە بەرزە".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات "لە پێناو سڕینەوەی شوێنەواری رۆژە سەختەکان دەبێت رێگای نوێ و بازاڕی هاوبەشی ئابووری و پەرەپێدانی کلتوری هاوبەش لە نێوانمان دروست بکەین".

هەروەها لە پەیامەکەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە "سلێمانی بەتەنها بۆ هەولێر دەستە خوشک نییە، ئێمە دوانەیەکین بەبێ یەکتر لاواز و بێهێز دەبین، لە پێناو ئەوەی رۆحی شەهیدەکانمان بە ئاسوودەیی بمێنێتەوە دەبێت بە یەکەوە بین و تا ئەبەدیش بەیەکەوە دەمێنینەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان