کوردستانی
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی دواخرا و کۆسرەت رەسوڵ کوردستان جێدەهێڵێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی ئامادەبوو و لە وتەیەکدا داوای دواخستنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کرد و سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش هۆکارەکەی بۆ مەودا میدیا ئاشکرا دەکات.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبووەوە بە ئامادەبوونی کۆسرەت رەسوڵ عەلی کە پێشوەختە خۆمان دەمانزانی لە کۆبوونەوەکە ئامادە دەبێت".
سەبارەت بە هۆکاری کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە و دواخستنی وتی "لەسەر داوای کۆسرەت رەسوڵ بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکەماندا، چونکە سەفەرێکی چەند رۆژەی هەیە و ئێمەش هەموو داواکەمان پێ باش بوو کۆبوونەوەکەمان دواخست".
چاوڕەش وتیشی "لە کۆبوونەوەکانی رابردوودا سەرجەم مادەکانی پەیڕەوی ناوخۆ کە 77 مادەیە پەسەندکراوە، تەنها چەند مادەیەک ماوە کە پەیوەندیی بە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتییەوە هەیە، بۆیە پێمان باشبوو کۆبوونەوەکە دوابخرێت تاوەکو ئەوکاتەی کۆسرەت رەسوڵ دەگەڕێتەوە".