کوردستانی

تۆمەتبارێک بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر مزگەوت دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر مزگەوت دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکرنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە  بەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر مزگەوتێک و بە چەقۆ هاوڵاتییەك و پۆلیسێكی بریندار كردووە.

پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا عەمید دلێر نەجاڕ،  بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە "کاتژمێر (5:30)ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی نوێژی بەیانیدا لە مزگەوتی (عەبدولكەریم مودەڕیس) لە هەولێر، كەسێك بە ناوی (ع.ل.م) هەڵیكوتاوەتە سەر مزگەوتەكە و داوای لە كەسێكی بەساڵاچوو بە ناوی (جەمیل محەمەد ساڵح) (تەمەن 78 ساڵ) كردووە كە پارەی پێ بدات، دوای ڕەتكردنەوەی داواكەی لە لایەن پیاوە بەساڵاچووەكەوە، تۆمەتبارەكە چەند چەقۆیەكی لێداوەو بە سەختی برینداری كردووە".

ئاماژەبەوەشکراوە "لە كاتی هەڵكوتانە سەر پیاوە بەساڵاچووەكە، پۆلیسێكی فریاكەوتن بە ناوی (بەختیار ستار ئیسماعیل) بۆ نوێژ لەوێ دەبێت و بە هانای پیاوەكەوە دەچێت و لە ژێر چنگی ڕزگاری دەكات، بەڵام لە ئەنجامدا چەقۆیەكی بەردەكەوێت و ئەویش بریندار دەبێت".

ئەوەش روونکراوەتەوە "پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێك خرا و پۆلیس توانی بە ماوەیەكی زۆر كەم تۆمەتبارەكە دەستگیر بكات، دۆسیەكەش خرایە بەردەم بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی وەربگرێت و ڕێكاری یاساییش دەرهەق بەو كەسە بگیرێتە بەر كە تاوانەكەی ئەنجام داوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان