کوردستانی

ناجێگیری کەشوهەوا هێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان دوادەخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناجێگیری کەشوهەوا هێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان دوادەخات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە روفاتی 171 ئەنفالکرا و لە شاری سەماوە بهێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە قەزای چەمچەماڵ بە خاکبسپێردرێن بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت لە ئێستادا بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی ئەو روفاتانە راگیراوە.

هابیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە ماوەی دوو هەفتەیە ئامادەکارییەکان بۆ هێنانەوە روفاتی ئەونفالکراوانی سەماوە وەستاوە  و چاوەڕێ دەکەین ئەم شەپۆلی باران و بەفر بارینە کۆتایی بێت ئینجا دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەینەوە".

 بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ  ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیار دراوە کە ئەو روفاتانە بهێنرێتەوە چەمچەماڵ، بەڵام کەشوهەوا رێگرە لەوەی گۆڕەکانیان بۆ هەڵکەنین".

سەبارەت بە شێواز و کاتی هێنانەوەی ئەو روفاتانە وتی "وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان لەم رۆژانەدا کۆدەبێتەوە و بڕیاری لەسەر دەدات".

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە کاری پشکنین بۆ روفاتەکان تەواو بووە تەنها چەند کارێک ماوە کە دەبێت وەزارەتی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان  و دامەزراوەی شەهیدانی بەغدا ئەنجامی بدەن بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو روفاتە بۆ هەرێمی کوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان