کوردستانی

دواین زانیاری سەبارەت بە رێکخستنەوەی کاری تەکسی لە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دواین زانیاری سەبارەت بە رێکخستنەوەی کاری تەکسی لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوبەری گواستنەوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا لە شاری سلێمانی سەرقاڵی لێدانی لەزگەین لە تەکسییەکان ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت لەماوەی شەش مانگدا ئەو پڕۆسەیە تەواو بکرێت.

سدیق محەمەد، بەڕێوبەری گواستنەوەی سلێمانی رایگەیاند "لە ئێستادا لە شاری سلێمانی سەرقاڵی لێدانی لەزگەی شینین لە تەکسی گەڕۆکی ناوشار و لەزگەی قاوەیی لە تەکسی هێڵەکان  بەمەبەستی جیاکردنەوەی تەکسی ناوشار و دەرەوەی شار".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەتا دەبێت شۆفێر سەردانی بەڕێوبەرایەتی گواستنەوە بکات دواتر فۆڕمێکی پێدەدەین  کە لەسێ بەش پێکهاتووە بەڵگەی تاوان و ئاسایش و هاتووچۆ دوای ئەوەی ئەو سێ شوێنەی پڕکردەوە شۆفێرەکە ئەو فۆڕمە دەگەڕێنێتەوە بەڕێوبەرایەتییەکەمان، هەروەها ئێمەش کارتی کارکردنی بۆ دەردەکەین و دەینێرین بۆ کۆمپانیاکە و لەوێش لەزگە دەدرێت لە ئۆتۆمبێلەکەی".

سدیق محەمەد وتی "دەبێت لەماوەی شەش مانگدا ئەو پڕۆسەیە تەواو بکرێت، هەروەها بەهۆی زۆری ژمارەی تەکسییەکان دەبێت رۆژانە رێژەی ئەو تەکسیانە زیادبکرێت کە کارەکانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت، چونکە لە ئێستادا رۆژانە کاری 30 تەکسی جێبەجێ دەکرێت کە ئەمەش ژمارەیەکی کەمە و دەبێت داوا بکەین ئەو رێژەیە زیاد بکرێت هیچ نەبێت رۆژانە کاری 100 تەکسی جێبەجێبکرێت بۆ ئەوەی بتوانین لە وادەی خۆیدا کارەکە تەواو بکەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان