گشتی
"موسەیتەرە" هاوسەرگیرییەک هەڵدەوەشێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە کە گۆرانی (موسەیتەرە) بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە لە شاری بەغدا و هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی هاوسەرگیرییەکە.
بە پێی هەواڵێکی میدیا عیراقییەکان "لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیرییدا، گۆرانی (موسەیتەرە) لەلایەن خێزانی بووکەکەوە لێدراوە و ئەمەش نیگەرانی لای خێزانی زاواکە دروستکردووە و بووەتە هۆی ئەوەی بۆنەکە، لە ئاهەنگەوە بگۆڕێت بۆ شەڕ و پێکدادان لەنێوان دوو خێزانەکە".

ئەوەش هاتووە پاش دروستبوونی گرژی و پێکدادانەکان لە ئاهەنگەکەدا، دەستبەجێ زاوا جیابوونەوەی خۆی لە بوکەکە راگەیاندووە و ئاماژەی بەوەداوە ئەو گۆرانییە بێڕێزییە بەرانبەر بە خێزانەکەیان و ئەویش ئەو کردارە لە خێزانی بوک و بوکەکە قبوڵ ناکات.
گۆرانی (موسەیتەرە) گۆرانیەکە باس لە باڵا دەستی ژن دەکات لە ژیانی هاوسەرگیریدا و لەو کاتەشەوەی گۆرانییەکە بە میدیا جیهانییەکان بڵاوبووەتەووە، گوێگرە ژنەکانی گرتە ڤیدۆیی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گۆرانییەکەوە بڵاودەکەنەوە و مێردەکانیان هاوشێوەی خزمەتکار پیشانی جیهان دەدەن.
لینکی گۆرانییەکە لە یوتوب:
لینکی گۆرانییەکە لە یوتوب:
https://www.youtube.com/watch?v=xJtCy1hBu0w
ر. ئ.