کوردستانی
ئەمریكا بەڵێنێك بە هەرێمی كوردستان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە پەراوێژی كۆنفرانسی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا، وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا كۆبوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی شوباتی 2020، وەفدی هەرێمی كوردستان كە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرۆكایەتی دەكات لەگەڵ هەر یەكە لە مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا و چەند سیناتۆرێك كە لەناویاندا سیناتۆر لیندسی گراهام هەبوو كۆبوونەوە.
مەسرور بارزانی لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریكا وتی "هاوپەیمانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، عیراق و ناوچەكە زۆر گرنگە".
هەروەها مارك ئێسپەر بە وەفدی هەرێمی كوردستانی وت "لە پشتیوانیكردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبین".
هەر لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەدا وەفدی هەرێم لەگەڵ سیناتۆری ئەمریكا لیندسی گراهام كۆبووەوە و باس لە پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا و پشتیوانی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستانكرا.