کوردستانی

گەنجێكی هەڵەبجە بانگهێشتی نوسینگەی فەرمی گۆگڵ دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێكی هەڵەبجە بانگهێشتی نوسینگەی فەرمی گۆگڵ دەكرێت
مەودا میدیا-

گەنجێكی دانیشتوی شاری هەڵەبجە بەهۆی داغڵكردنی زمانی كوردی بۆ بەشی گۆگڵ، لە لایەن نوسینگەی سەرەكی ئەو كۆمپانیایەوە بانگهێشتكراوە بۆ وڵاتی سەنگافورە.

بۆكان جاف، ئەو گەنجەی زۆرترین وشەی كوردی بۆ گۆگڵ زیادكردووە و لە ئێستادا كارا وەك هەر زمانێكی تر بە مەودا میدیای راگەیاند " دەبوو 28ی كانونی دووەم سەردانی وڵاتی سەنگافورام بكردایە كە بە فەرمی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان من بانگهێشتكرابووم چونكە توانیم زمانی كورد بۆ بەشی گۆگڵ زیاد بكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لایەن گۆگڵەوە ئاگاداركرامەوە كۆنفراسەكە دواخراوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆنفرانسەكە دەكرێت و منیش سەردانی سەنگافورە دەكەم".

بۆكان جاف هەروەها وتی "بانگهێشتكردنەكە بەمەبەستی بەشداریكردنمە لەکۆنفرانسی لوتکەی گۆگڵ بۆ کراودسۆرس کە لە 31ی ئایاری 2019 زمانی کوردیم بۆ دانا و هەروەها  زۆرترین هەوڵ کۆششم کردووە بۆ زمانی کوردی و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت ئەو كۆنفرانسە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان