کوردستانی

هەواڵێك لەبارەی دامەزراندن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێك لەبارەی دامەزراندن
مەودا میدیا-

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئەو پاسەوانانەی سنور كە پێشتر وازیان هێناوە یان دروخراونەتەوە جارێكی تر دادەمەزرێنەوە.

لیوای سێی پاسەوانی سنور لە سلێمانی داوای لەو پاسەوانانەی سنور كردووە كە لە ماوەی ساڵانی رابردوو بە هەر هۆكارێك بێت وازیان هێناوە لە كاری پاسەوانی یان دەركراون و دورخراونەتەوە، وەزارەتی ناوخۆ داوایكردووە خۆیان تۆمار بكەنەوە.

عەمید فەخرەدین عەبدوڵا، بەرپرسی لیوای سێی پاسەوانی سنور لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارەكە بۆ ئەو پاسەوانانەیە كە وازیان هێناوە و وەزارەتی ناوخۆ داوای لێكردوین ئەوانەی دەیانەوێت دوبارە ببنەوە بە پاسەوان خۆیان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی بەهەمان پلە و پۆستی پێش وازهێنان دابمەزرێنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "دەستمان بە تۆماركردن كردووە و داوا دەكەین ئەوانەی پێشتر وازیان هێناوە بێن خۆیان تۆمار بكەن و بەخێرایی دادەمەزرێنەوە و مووچەش له كاتى خؤى وەردەگرن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان