کوردستانی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژی بڕیارێكی حكومەت دەوەستێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژی بڕیارێكی حكومەت دەوەستێتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت وەرگرتنی پارەی لەوحەو ریكلامی سەر دوكانەكان نایاساییە و بۆ ئەو مەبەستە نوسراوێك ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمی كوردستان دەكەین.

خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەبارەت بە بڕیاری وەرگرتنی رەسمی خزمەتگوزاری شارەوانی لەبەرانبەر هەڵواسینی لافیتە و تابلۆی سەر دوکان و شوێنە بازرگانییەکان و رێکخراوەکان ،یاداشتێکمان ئامادەکردووە بەمەبەستی داوای راگرتنی ئەم بریارە و ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران".

ئەوەشی خستەڕوو "پێمان وایە ئەم بابەتە کیشەی یاسایی تێدایە، لەبەرئەوەی بە پێی دەستوری عیراق ساڵی 2005، حکومەت ناتوانێت سزاو باج و رسومات بەسەر هاوڵاتیاندا بسەپینێت لەرێگەی دەرچواندنی یاساوە نەبێت".

هەروەها وتی "ئەو یاسایەی بڕیارەکە پشتی پێ بەستووە یاسای ژمارە 130 ساڵی 1963، هەروەها یاسای ژمارە 6ی ساڵی 1993 هیچ ئاماژەیەکی بۆ ئەم بابەتەی تێدانیە ئەوەی پەیوەندی بە تابلۆوە هەیە تابلۆی ئەو شوێنە گشتییانەیە کە شارەوانی تەرخانی دەکات بۆ ریکلام کردن نەک دوکان و شوینی تایبەت و تابلۆی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان