کوردستانی

هەسەدە، ئیدلیب رادەستی سوریا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە، ئیدلیب رادەستی سوریا دەكرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی هێزەكانی سورياى دیموكرات رایدەگەیەنێت ئاشكرایە كە ئیدلیب رادەستی سوریا دەكرێت و ئێمەش چاوەڕێی هەڵوێستی سوریا دەكەین.

مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە ڕایگەیاند "بە ئاوڕدانەوە لە ئاکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ڕووسیا، تەواو روون و ئاشکرایە کە ئیدلیب رادەستی دەوڵەتی ناوەندی سوریا دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە "دیدار گەلی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە ئاستانە و ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکانیان سەلمێنەری ئەو بۆچوونەیە".

باسی لەوەشكردووە "بۆ چارەسەریی هەمیشەیی  پرسەکان چاوەڕوانی هەنگاوێکی راستەقینە لەلایەن لایەنەکانەوەین  ئەگەر دەوڵەتی سووریا لە پێناو چارەسەریی سیاسی قەیران هەنگاو هەڵگڕێت، ئێمەش ئامادەی رێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندین و بە هەمان شێوە ئەگەر بەرهەڵەستکارانی سوری پلانێکی راستەقینە ئاراستە بکەن، لەگەڵ ئەواندا رێکدەکەوین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان