کوردستانی
ئەو دووبرایە ئازادکران کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو ئەو دووبرایەی کە ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوون لە سنووری ناوچەی داودەی سەر بە شارۆچکەی کفری لەبەرامبەر بڕێک پارەدا ئازادکران.
جەمال ساڵح، بەڕێوبەری ناحییەی نەوجور بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو ئەو دوو برایە لەبەرامبەر بڕی 70 هەزار دۆلار ئازادکراون کە کەسوکارەکەیان داویانە بە چەکدارانەی کە فڕاندویانن".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا ئەو دوو برایە لەلای پۆلیس و ئاسایشن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لێیان".
جێگای ئاماژەی، ئەو دووبرایە ناویان "هێمن و قانیع جەلال عیسا"یە لە کۆتایی مانگی رابردووی ئەمساڵدا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندران تاوەکو شەوی رابردوو لای ئەو چەکدارانەبوون، بەڵام توانرا بە پێدانی پارە ئازادبکرێن.