کوردستانی
دەستڕێژی گولـلە لە بەرپرسێک کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وته‌بێژی لقی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌غدا هه‌وڵی كوشتنی دراوه و ده‌ستدرێژی گوللـه‌یان لێكراوه، به‌ڵام رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
مه‌هدی عه‌بدولكه‌ریم، وته‌بێژی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر رێگەی سه‌ره‌كی قه‌نات جه‌یش ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ناو دوو ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستدرێژی گوللـه‌یان له كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی كردووه و ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه".

باسی لەوەشکردووە "پاسه‌وانه‌كانم وه‌ڵامی ده‌ستدرێژی گوللـه‌كانیان داوەتەوە و پاش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی كورت، چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌و هێرشه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانێكی زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانه‌كانی كه‌وتووه، دا‌واشیان له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن و بكه‌رانی ئه‌و رووداوه ده‌ستگیربكه‌ن".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا