کوردستانی
بریكارێكی غاز فرۆشتن دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامیه‌تی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیان كه رۆژانه بڕی پێوست له غازی ماڵان ده‌گاته شاره‌كه و هاوكات به‌هۆی گرانفرۆشیه‌وه بریكارێكی غاز فرۆشتن ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت.
لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاندووە "دوێنێ شه‌ممه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڕی (38) هه‌زار بوتڵ غازی ماڵان له كۆمپانیاكانه‌وه گه‌شتۆته شاری سلێمانی، ئه‌وه‌ش زیاتر له بڕی رۆژانه‌ی به‌كاربراوی شاره‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە "شاری سلێمانی رۆژانه پێویستی به بڕی (15) هه‌زار بوتڵی رۆژانه‌یه، ئه‌و بڕه‌شی رۆژانه ده‌گاته سلێمانی به‌شی ته‌واوی ماڵان و بازاڕ و به‌كارهێنه‌ران ده‌كات و كێشه‌ی كه‌می غازی ماڵان بونی نییه".
هاوكات راشیگەیاندووە "ئەمە سێیه‌م جاره بریكارێكی غاز فرۆشتن له گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی كاری شاردنه‌وه و گرانفرۆشی له غازی ماڵان‌دا ده‌كات، بۆیه له‌سه‌ر سكاڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه و روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه".