کوردستانی
وەزیری پەروەردە: مامەڵەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بەم نزیکانە مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست دەست پێدەکات بۆ ئەوەی ببنە هەمیشەیی ئاماژەی بەوەشکرد لە هەرێمی کوردستان 114 قوتابخانەی تەواو نەکراو هەیە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "نووسراوی مامۆستایانی گرێبەست بۆ دامەزراندن لە وەزارەتی دارایی گەڕاوەتەوە وەزارەتی پەروەردە و لە ئایندەیەكی نزیكدا مامەڵەكانیان دەستپێدەكات".
وەزیری پەروەردە، لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند "سەرقاڵی دروستكردنی داتابەیسێكین تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ، ھەركاتێك دۆخی دارایی حكومەت گونجاوبێت، مامۆستایانی وانەبێژ لە ئەولەویەتی پلانی حكومەت دەبن".
سەبارەت بە دروستکردنی قوتابخانەی نوێ وتی "وەک وەزارەتی پەروردە بەرنامەیەکمان هەیە کە لەگەل سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابنیشین سەبارەت بە گفتوگۆکردن بە دروستکردنی قوتابخانەی نوێ".
ئالان حەمە سەعید وتیشی "لە هەرێمی کوردستان 114 قوتابخانەی تەواو نەکراومان هەیە کە بۆ تەواوکردنیان پێویستمان بە زیاتر لە 139 ملیار دینار هەیە بۆ تەواوکردنیان".