کوردستانی
حزبێکی دیکەی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ بەستنی کۆنگرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمساڵ تەڤگەری ئازادیی کوردستان سێهەم کۆنگرەی حزبەکەی خۆی ببەستێت و وتەبێژی ئەو حزبەش دەلێت "تاوەکو ئێستا هیچ کاتێکمان دیاری نەکردووە بۆ بەستنی کۆنگرە".
تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمساڵ تەڤگەری ئازادیی کوردستان سێهەمین کۆنگرەی حزبەکەی دەبەستێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرە دەستیپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی بەستنی کۆنگرە دیاری نەکراوە".
جێگای ئاماژەیە، لەسەر داواکاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەشێک لە حزبەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی رابردوودا کۆنگرەی خۆیان بەست و بەشێکی دیکەش بڕیارە ئەمساڵ کۆنگرە ببەستن.