گشتی

چۆنێتی ئامادەکردنی گەنمە کوتاو

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنێتی ئامادەکردنی گەنمە کوتاو
مەودا میدیا-

وەک بەشێک لە نەریتی کوردەواری لە کەشی سەرد و زستاندا هاوڵاتییانی کورد زیاتر حەز بە ئامادەکردنی خواردنە کوردەوارییەکان دەکەن، (گەنمە کوتاو) یەکێکە لەو خواردنە کوردەواریانەی زیاتر لە کەشی سارددا دەخورێت و ئامادە دەکرێت.

پێکهاتەکانی:

-بڕی پێویست لە جۆرێکی تایبەتی گەنمی ئامادەکراو، کە پێی دەڵێن گەنمە کوتاو  کە خواردنەکەش هەر بە ناوی ئەوەوەیە.

- بڕێک نۆک، بەڵام دەبێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ئاودا داندرابێت.

- بڕێک ڕۆن.

- بڕێک پیاز.

- کەمێک خوێ.

- کەمێک بەهارات یان زەردەچەوە.
 
- بڕێک و بیبەری توون لەگەڵ هەندێک گۆشتی سوور.

چۆنێتی ئامادەکردنەکەی:

-سەرەتا گەنمە کوتاوەکە و نۆکەکە دەشۆریتەوە و تێکەڵی دەکەیت و ئاوی تێدەکەیت و دەیخەیتە سەر ئاگر تا نزیک لە کوڵان دەبێتەوە، پاشان رۆن و پیازەکەی تێدەکەیت لەگەڵ کەمێک خوێ، دواتر بیبەر، بەهارات، زەردەچەوە و گۆشتکەی تێدەکەیت و لێی دەگەڕێیت تا جوان دەوکوڵێت و بۆ خواردن ئامادە دەبێت.

ئەم خواردنە کوردەوارییە زیاتر لە ناوچەکانی باشووری کوردستان بەناوبانگە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن