کوردستانی
یەکەکانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە دەچنە ژێر یەک ئیدارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
ئەندامێکی لیژنهى كاروبارى پێشمهرگهی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هێزەکانی پێشمەرگە لە پرۆژەیاسای چاکسازیدا دەچنە ژێر یەک ئیدارە و ژمێریارییەوە و باس لەوەشدەکات هیچ پرۆژەیاسایەک لە پەرلەمان نییە سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
جەمال حەوێز، ئەندامی لیژنهى كاروبارى پێشمهرگهی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای وت "هیچ پرۆژەیاسایەک سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە پەرلەمان نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کە خۆی لە یەکەکانی 70 و 80 دەبینێتەوە لە پرۆژەیاسای چاکسازیدا دەچنە ژێر یەک ئیدارە و ژمێریارییەوە".
هەوڵ بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی 70 کە لای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە و یەکەکانی و 80 لای پارتی دیموکراتی کوردستانە دەدرێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە ئەو دوو هێزە یەکبخرێن، ئێستا ئەم پرسە کەوتووەتە ئەستۆی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.