کوردستانی

ژن و پیاوێك كوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژن و پیاوێك كوژران
مەودا میدیا-

لە قەزای خەباتی سەر بە شاری هەولێر لە رووادێكی كوشتندا ژن و پیاوێك كوژران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای خەبات لە راگەیەندراوێكی باسی لەوەكردووە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی شوباتی 2020 لە رووداێكی كوشتندا ژن و پیاوێك كوژراون".

ئاماژە بەوەشكراوە "كێشەكە كۆمەڵایەتی بووە و ئەو پیاوەی كە كوژراوە خێزاندارەو منداڵێكی هەیە و ژنەكەش مێردی هەیە و خاوەنی دوو منداڵە".

ماوەی چەند رۆژێكە رووداوەكانی كوشتن لەسنوری پارێزگای هەولێر رووی لە زیادبوون كردووە و هەر ئەم بەیانییە پیاوێكی بەتەمەن لە كاتی گەڕانەوە لە مزگەوت بە چەقۆ كوژراوە.
Qaiwan
Qaiwan