کوردستانی
هەڤاڵ ئەبوبکر: نەخێر رێگری نەکراوە لە هاوردەکردنی هێلکە لە هەولێرە بۆ سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
پارێزگاری سلێمانی باس لەوە دەکات رێگری لە هاوردەکردنی هێلکە لە پارێزگای هەولێرە بۆ پارێزگای سلێمانی نەکراوە و دەڵێت شانازی بەوەوە دەکات کە پارێزگاری هەوڵێر بەو شیوازە جوانە وەڵامی پەیامەکەی سلێمانی داوەتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبکر، پارێزگاری سلێمانی بە مەودا میدیای وت "لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان قسەمان لەسەر ئەوە کردووە کە لەگەڵ پارێزگای هەولێر پرۆژە و کاری هاوبەشمان هەبێت و گۆڕینەوەی بەرهەمە خۆماڵییەکانی لەنێوان هەردوو پارێزگادا بکەین بە کردار".
سەبارەت بە رێگریکردن لە هاوردەکردنی هێلکە لە پارێزگای هەولێرەوە بۆ پارێزگای سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند "نەخێر رێگری لە هاوردەکردنی هێلکە لە پارێزگای هەولێرە بۆ پارێزگای سلێمانی نەکراوە ، بەڵام وردە کێشە هەبووە".
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکرد "خۆشحاڵم بە ناردنی پەیامی ئاشتی و تەبایی و یەکبوونی پارێزگاری هەولێر"روونیشیدەکاتەوە "ئێمە سەربەرزین بەوەی وەک پارێزگاری سلێمانی دەستپێشخەرییمان کردووە و شانازی بەوەوە دەکەین پارێزگاری هەولێر بەو شێوازە جوانە وەڵامی پەیامەکەمانی دایەوە".