کوردستانی

نەخۆشیە مەترسیدارەكە لە سلێمانی 182 كەسی كوشتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشیە مەترسیدارەكە لە سلێمانی 182 كەسی كوشتووە
مەودا میدیا-

بەپێی ئامارێكی توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە كە بە مەودا میدیا دراوە لە ماوەی یەك ساڵدا لە سلێمانی زیاتر لە 3 هەزار هاوڵاتی توشی ئەو نەخۆشیە كوشندەیە بوون.

یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی ساڵی 2019 ئەو هاوڵاتیانەی كە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون لە ناو نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراوەن ژمارەیان 3 هەزار و 35 كەس دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لە كۆی ئەو توشبووانەی تۆماركراون لە سەدا15ی هاوڵاتی دەرەوەی هەرێمن واتە دانیشتووی عیراق و خوارو و ناوەڕاست هەروەها لە سەدا 10ی دانیشتوانی پارێزگاكانی تری هەرێمە و ئەوەی دەمێنێتەوە هاوڵاتی سنوری پارێزگای سلێمانین".

یاد نەقشبەندی روونیشیكردەوە "لە كۆی ئەو توشبووانەی ساڵی 2019 ئەوانەی كە بە نەخۆشیەكە مردون ژمارەیان 182 كەسە و زۆرترین جۆری شێرپەنجە لە جۆرەكان شێرپەنجەی مەمك و سییەكان و پرۆستات و كۆڵۆن و گەدە لەگەڵ شێرپەنجەی خوێن".

لە دوای كردنەوەی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی كە تایبەتە بە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە زیاتر لە 20 هەزار توشبووی شێرپەنجە بەهەموو جۆرەكانیەوە تۆماركراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان