کوردستانی

لەچەمچەماڵ جیابوونەوە كەمیكردووە و هاوسەرگیری زیادیكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەچەمچەماڵ جیابوونەوە كەمیكردووە و هاوسەرگیری زیادیكردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری ئاماری چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت لەماوەی ساڵی 2019 لە قەزاكەدا زیاتر لە هەزار و 400 هاوسەرگیری تۆماركراوە و زیاتر لە 170 جیابونەوەش هەبووە.

ڕێباز سەعید، بەڕێوەبەری ئاماری قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەی هاوسەرگیری لە قەزای چەمچەماڵ ساڵی 2019 بەراورد بە ساڵی 2018 زیادی كردووە، ساڵی 2018 لە قەزاكەدا هەزار و 361 هاوسەرگیری هەبووە، بەڵام لە 2019 بۆ هەزار و 423 زیادی كردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئامارەكانی جیابوونەوە لە قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی 2018، 197 حاڵەتی تەڵاق هەبووە، بەڵام ساڵی 2019 ئەو ژمارەیە بۆ 173 جیابوونەوە كەمیكردووە".

قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانییە و دەكەوێتە دوری 60 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە