ئابووری

60 ملیۆن دینارو 1 ملیار تمەن دەستی بەسەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


60 ملیۆن دینارو 1 ملیار تمەن دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا-

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بڵاوكراونەتەوە لە سنوری هەورامان پاسەوانی سنوری دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێكی پڕ لە پارە گرتووە.

عەمید فەخرەدین عەبدوڵا، ئامر لیوای سێی پاسەوانی سنور لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پاسەوانی سنور لە  سنوری گوندی سەرگەتی سەر  بە ناحییەی بیارە ئۆتۆمبێلێكی پڕ پارەیان دەستگیركردووە".

ئاماژەی بەوەشكرد " ئەو ئۆتۆمبێلە جۆری ئۆپڵ بووە و بڕی 60 ملیۆن دیناری عیراقی و زیاتر لە یەك ملیار و 100 مليۆن تمەنی ئێرانی تێدابووە و دەستی بەسەرداگیراوە".

هەروەها وتی "پارەكە لە ئێرانەوە بە قاچاخ هێنراوەتەوە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و گومانمان هەیە ئەو پارەیە ساختە بێت، رەوانەی لایەنی پەیوەندیدارمان كردووە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە بكەن، ئەو كەسەش دەستی بەسەردا گیراوە و لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكە".


Qaiwan
Qaiwan